كەمێك لەمەوبەر لەناو كافتریایەكی شاری سلێمانی كەسێك دەستڕێژی گوللـەی لە گەنجێك كردووە و دەستبەجێ ئەو گەنجە گیانی لەدەستداوە، لەئێستاشدا هێزە ئەمنییەكان گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوە دەكەن.
بەپێی زانیارییەكان، گەنجێك لەنێو یەكێك لە كافتریاكانی شاری سلێمانی، لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللـەی لێكراوە و بەو هۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، وردەكاريی روداوەكە نەزانراوە و تەرمی گەنجەكەش بۆ پزیشكی دادی سلێمانی گوازراوەتەوە.
بە گوێرەی هەواڵ، ئەو كافتریایەی ڕووداوەكەی تێدا بووە، لەنزیك پردی خەسرەو خاڵە و (تا كاتی ئامادەكردنی ئەم نوسینە ئەنجامدەری تاوانەكە دەستگیرنەكراوە”.