سلێمانی، گەنجێك لەناو كافتریایەك دەستڕێژی گوللـەی لێكرا و گیانی لەدەستدا



كەمێك لەمەوبەر لەناو كافتریایەكی شاری سلێمانی كەسێك دەستڕێژی گوللـەی لە گەنجێك كردووە و دەستبەجێ ئەو گەنجە گیانی لەدەستداوە، لەئێستاشدا هێزە ئەمنییەكان گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوە دەكەن.

بەپێی زانیارییەكان، گەنجێك لەنێو یەكێك لە كافتریاكانی شاری سلێمانی، لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللـەی لێكراوە و بەو هۆیەوە دەستبەجێ‌ گیانی لەدەستداوە، وردەكاريی روداوەكە نەزانراوە و تەرمی گەنجەكەش بۆ پزیشكی دادی سلێمانی گوازراوەتەوە.

بە گوێرەی هەواڵ، ئەو كافتریایەی ڕووداوەكەی تێدا بووە، لەنزیك پردی خەسرەو خاڵە و (تا كاتی ئامادەكردنی ئەم نوسینە ئەنجامدەری تاوانەكە دەستگیرنەكراوە”.

یاسای سەربازیی زۆرەملێ‌ دەخرێتەوە بەردەم پەرلەمان
پێت یاسای سەربازیی زۆرەملێ‌ دەخرێتەوە بەردەم پەرلەمان
عامری داوای چوونەدەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا دەكات لە عیراق
دوات عامری داوای چوونەدەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا دەكات لە عیراق
پەیوەندیدر