سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كارەكانی شەقامی (١٠٠)مەتری ناسراو بە “شاڕێی بابان” بەردەوامە و ئاشكرای دەكات، كە ڕێژەی 65%ی پڕۆژەكە تەواو بووە.
شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كاركردن لە شەقامی (١٠٠)مەتری بەشەو و ڕۆژ بەردەوامە، لەئێستادا یەكێك لەو بڕگە گرنگانەی كاری تێدا دەكرێت (كاری قیرتاوكردن و چینی بەردی شكاوە)كە ئێستا لە كیلۆمەتری (حەڤدە)دا كاردەكەن.
ڕاشیگەیاندووە، تاوەكو كەشوهەوا لەباربێت كاركردن لەم شەقامەدا بەردەوام دەبێت و لەهەمانكاتدا لە هەموو یەكتربڕەكاندا كاردەكرێت لە ئێستادا.
ئاشكراشی كردووە، ڕێژەی 65%ی پڕۆژەكە تەواو بووە و كاركردن تیایدا بەردەوامە.