نێچیرڤان بارزانی دێتە سلێمانی



بڕیارە سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی پارێزگای سلێمانی بكات و لەگەڵ بەرپرسانی یەكە كارگێڕییەكان كۆببێتەوە و پرسی بانگەشەی هەڵبژاردن تاوتوێ بكەن.

لە 15ی ئەم مانگەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەستی كردووە بە سەردان كردنی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان و ناوچە جیاجیاكانی هەرێم هەر لە هەولێر و دهۆك و زاخۆ و ئەمڕۆش لە سۆران و لە كۆبوونەوەكاندا باس لە گرنگیی سەرخستنی هەڵبژاردن و بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردن بەشێوەیەكی شارستانی كردوە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاندووە، بەرنامە هەیە هاوشێوەی كۆبوونەوەكانی لە هەولێر و دهۆك، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی سلێمانی بكات و لەگەڵ بەرپرسانی یەكە كارگێڕییەكان كۆببێتەوە.

 

شارەوانی سلێمانی ڕێژەی تەواوبوون لە شەقامی 100 مەتری ڕادەگەیەنێت
پێت شارەوانی سلێمانی ڕێژەی تەواوبوون لە شەقامی 100 مەتری ڕادەگەیەنێت
میدیاكانى لوبنان: كەركی نەكوژراوە
دوات میدیاكانى لوبنان: كەركی نەكوژراوە
پەیوەندیدار