میدیاكانى لوبنان: كەركی نەكوژراوە



دوای ئەوەی میدیاكانی ڕۆژئاوا و ئیسڕائیل بڵاویانكردەوە، لە هێرشەكەی ئەمڕۆی ئیسڕائیل بۆ سەر باشووری لوبنان، عەلی كەركی، كەسی سێیەمی حزبوڵا كوژراوە، بەڵام میدیاكانی حزبوڵا ڕەتی دەكەنەوە و دەڵێن: ئیسڕائیل شكستی هێناوە.

ئەمڕۆ ئیسڕائیل هێرشێكی مووشەكی كردە سەر باشووری لوبنان و بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار كەس بریندار بوون و 274 كەسیش كوژراون و وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەش هۆشداری كارەساتی گەورە دەدات.

میدیاكانی سەر بە حزبوڵای لوبنانی بڵاویانكردەوە، پڕۆسەی كوشتنی عەلی كەركی، فەرماندەی بەرەی باشووری حزبوڵا لە بۆردومانی ئیسڕائیلدا شكستی هێناوە.

عەلی کەرکی فەرماندەی بەرەی باشووری لوبنانە، دوای فوئاد شوکر و ئیبراهیم عەقیل کەسی سێیەمی حیزبــوڵا بوو.

نێچیرڤان بارزانی دێتە سلێمانی
پێت نێچیرڤان بارزانی دێتە سلێمانی
بافڵ تاڵەبانی: دەمانەوێت كۆتایی بە نادادپەروەری و جیاكاری بهێنین
دوات بافڵ تاڵەبانی: دەمانەوێت كۆتایی بە نادادپەروەری و جیاكاری بهێنین
پەیوەندیدار