بافڵ تاڵەبانی: دەمانەوێت كۆتایی بە نادادپەروەری و جیاكاری بهێنین



سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بڕوامان وایە بە هەماهەنگی و كاری پێكەوەییمان دەتوانین خزمەتی زیاتری خەڵك بكەین و وڵات بەرەو ئاوەدانی ئاڕاستە بكەین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە جانێت ئەلبێردا، باڵیۆزی نوێی هۆڵەندا لە عێراق كرد و لەدیدارەكەدا دۆخی گشتیی هەرێمی كوردستان، عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە چارەسەری ئاشتییانەی كێشەكان و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە كرایەوە.

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە ڕۆڵی یەكێتی لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد كرد و ڕایگەیاند، هەموو هەوڵێكمان لەپێناو پاراستنی مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان و دوورخستنەوەی ژیانی خەڵكەكەمانە لە ململانێكان، بڕواشمان وایە بە هەماهەنگی و كاری پێكەوەییمان دەتوانین خزمەتی زیاتری خەڵك بكەین و وڵات بەرەو ئاوەدانی ئاڕاستە بكەین.

سەبارەت بە هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان، بافڵ تاڵەبانی وتی، “بەرەو قۆناغێكی نوێی حوكمڕانی و ئیدارەدانێكی تەندروست هەنگاودەنێین، قۆناغێك كە ژیانی خەڵك و بەهێزتركردنی هەرێمەكەمان ئامانجی راستەقینەیەتی و دەمانەوێت بەهەموو شێوەیەك كۆتایی بە نادادپەروەری و جیاكاری بهێنین”.

پێشهاتە ئەمنییەكان تەوەرێكیتری دیدارەكەبوو، هەردوولا جەختیان لەیەكخستنی هەوڵەكان و دوورخستنەوەی ناوچەكە لە ململانێ و گرژییەكان كردەوە.

میدیاكانى لوبنان: كەركی نەكوژراوە
پێت میدیاكانى لوبنان: كەركی نەكوژراوە
سبەینێ‌ لە چوار ناوچەی سلێمانی نەوت دابەش دەكرێت
دوات سبەینێ‌ لە چوار ناوچەی سلێمانی نەوت دابەش دەكرێت
پەیوەندیدار