سبەینێ‌ لە چوار ناوچەی سلێمانی نەوت دابەش دەكرێت



بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئاشكرای دەكات، سبەینێ‌ لە پێنجوێن و بازیان و سورداش و بنگرد نەوت دابەش دەكرێت.

تەها جەمال، سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی سووتەمەنی لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت لە ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردووەوە 18ی ئەیلوول دەستی پێكردووە و سەرەتاش لە ناوچەكانی قەڵادزێوە دەستی پێكرد.

ڕاشیگەیاند، دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و سبەینێ‌ سێ‌ شەممە 24ی ئەیلوول، نەوتی سپی لە سنووری (بازیان، سورداش، بنگرد، پێنجوێن) دابەش دەكرێت.

ئاشكراشی كرد، هەر خێزانێك بڕی یەك بەرمیل نەوتی 200 لیتری پێ‌ دەدرێت بە 104 هەزار دینار.

بافڵ تاڵەبانی: دەمانەوێت كۆتایی بە نادادپەروەری و جیاكاری بهێنین
پێت بافڵ تاڵەبانی: دەمانەوێت كۆتایی بە نادادپەروەری و جیاكاری بهێنین
ئەو كەسانەی هێرشیان كردە سەر هونەرمەندێك دەستگیركران
دوات ئەو كەسانەی هێرشیان كردە سەر هونەرمەندێك دەستگیركران
پەیوەندیدار