بڕیارە ڕۆژی ٢٥ـی ئەم مانگە دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە سكاڵایەك كۆببێتەوە، كە تیایدا داوا دەكرێت، حكومەتی عێراق و هەرێم پابەند بكرێن، بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانباران لەكاتی خۆیدا.
بەپێی خشتەی دانیشتنەكانی دادگای فیدراڵی عێراق دادگاكە ٢٥ـی ئەم مانگە لەسەر یەك دۆسییە كۆدەبێتەوە، ئەویش پەیوەندی بە هەرێمی كوردستان و بەتایبەت پەیوەندی بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هەیە.
بە پێی کارنامەی دادگاکە سکاڵاکە لەلایەن دەریا محەمەد حەوێز، مامۆستای زانكۆی كۆیە لەسەر هەردوو سەرۆکوەزیرانی عێراق و هەرێم، محەمەد شیاع سودانی و مەسرور بارزانی تۆمار كراوە، و تێیدا لەسەر بڕگەیەکی دەستوری داواکەی تۆمار کردووە.