کەشناسی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە”.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و تەنکە هەوری بەرز دەبێت، پلەکانی گەرما بە گشتى کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 35 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 34 پلەى سیلیزى
دهۆک : 35 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 38 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 37 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 35 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 24 پلەى سیلیزى
سۆران : 30 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 40 پلەى سیلیزى