عێراق دووچاری بە بیابانبوون دەبێت



ساڵانە 100 هەزار دۆنم زەوی لە عێراق دووچاری بە بیابانبوون دەبێت، ئەمەش نزیک دەبێتەوە لە ئاستێکی مەترسیدار و هۆشداری بە حکومەت دەدرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، فازل غەراوی، سەرۆکی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و بیابانبوون و وشکەساڵییەوە عێراق ساڵانە 100 هەزار دۆنم زەوی لەدەست دەدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووبەری زەوییە بیابانییەکان لە عێراق نزیکەی 27 ملیۆن دۆنم زەوییە، کە یەکسانە بە نزیکەی 15%ی ڕووبەری وڵاتەکە، لەکاتێکدا نزیکەی 55%ی ڕووبەری عێراق بە زەوییە مەترسیدارەکان دادەنرێت بەهۆی بیابانبوونەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ڕووەک لە عێراق لە 50% بۆ 17% کەمیکردووە.

جەختیشی کردەوە، بەپێی خەمڵاندنەکانی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێستا ڕووبەری دارستانەکانی عێراق تەنیا 8 هەزار و 250 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، واتە 2%ی کۆی ڕووبەری وڵات پێکدەهێنن.

ئاماژەی بەوەشکرد، گۆڕانی کەشوهەوا و زریانی خۆڵ و کەمی باران و گەرمبوونی جیهان بەشداربوون لە دابەزینی ڕێژەی ڕووپۆشی ڕووەک لە عێراق.

ڕوونیشی کردەوە کە نەبوونی ڕووپۆشی ڕووەکی بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی پیسبوون و کاریگەرییە ڕاستەوخۆکانی لەسەر تەندروستی مرۆڤ و هەڕەشەی ڕاستەوخۆی لەسەر ئاسایشی خۆراک.

غەراوی داوای لە حکومەت و سەرجەم پارێزگارەکان و دامودەزگاکان و هاوڵاتیان کرد کە لە ماوەی دە ساڵی داهاتوودا هەڵمەتێک بۆ چاندنی 15 ملیار نەمام  لە ماوەی دە ساڵی داهاتوودا دەستپێبکەن بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمیی ڕووەک.

پرۆژەیەكی گرنگی كارەبا دەستپێدەکات
پێت پرۆژەیەكی گرنگی كارەبا دەستپێدەکات
چەند بڕیار و رێنماییەک لە پارێزگای هەولێرەوە بۆ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن
دوات چەند بڕیار و رێنماییەک لە پارێزگای هەولێرەوە بۆ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن
پەیوەندیدار