“دەرزی تێكەڵە” قەدەغە كرا



لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییز و سەرما و بڵاوبوونەوەی پەتا وەرزییەكان، تەندروستی ئەو جۆرە دەرزییانە قەدەغە دەكات، كە بە “دەرزی تێكەڵە” ناسراوە و جەختدەكاتەوە، كە مەترسی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتیان هەیە.

د. سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان ڕایگەیاندووە، دەرزی تێكەڵە قەدەغەیە و هەر شوێنێك لەلایەن هەر كەسێكەوە سكاڵای لەسەر بكرێت سزا دەدرێت.

وتیشی، “قەدەغەكردنەكە بەهۆی ئەوەیە، كە پزیشكان رۆژانە چەندین لێكەوتەی خراپی ئەم دەرزییانە لەسەر چارەخوازان دەبینن”.

دەرزی تێكەڵە و زیانەكانی چین؟
دەرزی تێكەڵە چەندین جۆری ھەیە بەڵام باوترینیان كە بەنەخۆش دەدرێت، پێكھاتەكەی لە مادەیەكی ستیرۆیدی و مادەیەكی تری ئازارشكێن پێكدێت كە تێكەڵ دەكرێن، مادە ستیرۆیدیەكە زۆرجار ( dexamethasone )ە و مادە ئازارشكێنەكە ( voltarin)ە.

ئەم جۆرە دەرزیانە بەھیچ شێوەیەك ڕێگەپێدراوی تەندروستی نیە بە پێی لێكۆڵینەوەكان . لەوەیە لە دۆخێكدا توانای كۆنترۆڵكردنی ئازار و هەوكردنی هەبێ، بەڵام كاریگەرییە خراپەكانی زۆر زیاترن لە سودەكانی.

زیانەكانی:
– ئەم جۆرە دەرزیانە نیشانەكانی نەخۆشیەكە ناھێلێت و بەمەش پزیشكی پسپۆر ناتوانێت ھۆكاری نەخۆشیەكە و جۆری نەخۆشیەكە دیاری بكات.
– دابەزاندنی توانای بەرگری لەش.
– كاریگەری نەرێنی لەسەر گەدە جێدەھێڵێت و ھەندێ جار نەخۆش تووشی خوێنبەربوونی ناوەكی دەكات.
– تووشبوونی كەسەكە بە نەخۆشی شەكرە.
– كێشە بۆ بینین دروست دەكات.

پێشەوا هەورامانی: حکومەت ناتوانێت کورتهێنانی مووچە پڕبکاتەوە
پێت پێشەوا هەورامانی: حکومەت ناتوانێت کورتهێنانی مووچە پڕبکاتەوە
وەزیری پێشمەرگە: نەتەوە یەكگرتووەكان پشتیوانی مافی ڕەوای گەلی کورد بووە
دوات وەزیری پێشمەرگە: نەتەوە یەكگرتووەكان پشتیوانی مافی ڕەوای گەلی کورد بووە
پەیوەندیدار