عێراق 400 هەزار بۆ خوێندكاران خەرج دەكات



حكومەتی عێراق لەچوارچێوەی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتیدا یارمەتی بۆ خوێندكارانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی خەرج دەكات.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق، مینحە بەسەر خوێندكارانی كەمدەرامەت و هەژار و خاوەن پێداویستیی تایبەتدا دابەش دەكرێت.

بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی كار، هەر خوێندكارێك لە ساڵێكدا دوو جار بڕی 200 هەزار دیناری پێ دەدرێت، ئەمەش وەك هاوكارییەك بۆ ئەو خوێندكارانەی كەمدەرامەتن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە وەزارەتی كار و وەزارەتی پەروەردە هەڵمەتی پێدانی خواردنی خوێندنگەیان دەستپێكردووە بۆ ئەو ناوچانەی هەژار نشینن و تۆڕی پاراستنی كۆمەلایەتی دەیانگرێتەوە.

وەزیری پێشمەرگە: نەتەوە یەكگرتووەكان پشتیوانی مافی ڕەوای گەلی کورد بووە
پێت وەزیری پێشمەرگە: نەتەوە یەكگرتووەكان پشتیوانی مافی ڕەوای گەلی کورد بووە
لە دوو سایلۆی هەولێر پارەی جووتیاران خەرج دەكرێت
دوات لە دوو سایلۆی هەولێر پارەی جووتیاران خەرج دەكرێت
پەیوەنیدر