لیستی مووچەی مانگی 8 ڕادەگەیەنرێت



وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 572 ملیار دیناری پارەی مووچەی بۆ هەرێم ڕەوانە كرد و بڕیارە سبەینێ‌ دوای ڕەوانەكردنی بڕێكی دیكەی تەواوكاری مووچە، وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی 8 ڕابگەیەنێت.

ئەمڕۆ یەك شەممە 22ی ئەیلوول، وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، كە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بڕی زیاتر لە 91 ملیار دیناری وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢٤، خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

دوابەدوای ئەوە، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی زیاتر لە 572 ملیار دیناری وەك تەواوكاری مووچەی مانگەكانی 7 و 8 بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانە كرد و بڕیارە سبەینێ‌ ئەو پارەیە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە وەربگیرێت لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، ئەو 570 ملیار دینارەی ئەمڕۆ بەغدا بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە تەواوکاری مووچەی مانگەکانی تەمموز و ئابە.

وتیشی، “دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو پارەیە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 8 بەکاربهێنێت”.

هونەر جەمالك وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئێستادا 755 ملیار دینارمان لەبەردەستە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 8 و بۆ دابەشکردنی مووچەش پێویستمان بە 998 ملیار دینارە<

وتیشی، “بۆ ئەوەش لە تاوتوێکردنی پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەین و هەرکات کورتهێنانەکەی چارەسەر کرا لیستی مووچە رادەگەیەنین”.

سه‌باره‌ت به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی لیستی مووچه‌، وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئاشكرایكردووه‌، “بڵاوكردنه‌وه‌ی لیستی مووچه‌ ناگاته‌ كۆتایی هه‌فته‌، ئه‌مشه‌و یان سبه‌ی لیستی مووچه‌ بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌”.

بافڵ تاڵەبانی بۆ كوردانی ڕۆژئاوا: باشترین بژاردە چارەسەری ئاشتییە
پێت بافڵ تاڵەبانی بۆ كوردانی ڕۆژئاوا: باشترین بژاردە چارەسەری ئاشتییە
مالكی و سامەڕائی لەسەر سەرۆكی پەرلەمان ڕێككەوتن
دوات مالكی و سامەڕائی لەسەر سەرۆكی پەرلەمان ڕێككەوتن
پەیوەندیدار