بانکی ناوەندی عێڕاق ڕێژەی خستنە بازاڕی دۆلاری ئاشکراکرد و دەڵێت”نزیکەی 270 ملیۆندۆلار بەشێوەی نەقد و حەواڵە خراوەتە بازارەوە”.
لە بڵاوکراوەیەکدا بانکی ناوەندی عێڕاق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بڕى 260 ملیۆن و 796 هەزار 77 دۆلار بەشێوەی نەقد و حەوالەخراوەتە بازاڕەکانەوە.
ئاماژە بەوەشدەکات، لەو بڕە شەش ملیۆن و 800 هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و 253 ملیۆن 996 هەزار و 77 دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا 100دۆلار بەرامبەر 150 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .