عامری داوای چوونەدەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا دەكات لە عیراق



هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح داوا دەكات بەپەلەی سەرجەم هێزە شەڕكەرەكانی وڵاتانی بیانی لە عێراق بچنەدەرەوە و پێیوایە، “بارودۆخەكە سەلماندویەتی هێزە ئەمنییەكانی وڵات، پێویستیان بە هێزی شەڕكەری بیانی نییە”.

ئەمڕۆ هەینی عامری لەپەیامێكدا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عێراق ڕایگەیاند:”لە یادی 102 ساڵەی دامەزراندنیدا، گەرمترین پیرۆزبایی و هیوای باشی ئاڕاستەی سوپای بوێری عێراقیمان دەكەین، هیوای بەردەوامی پێشكەوتن و بەرزبونەوە و شكۆمەندی بۆ دەخوازین، بەو پێیەی كە شەرەفمەندترین و پیرۆزترین ئەركەكانی بەمەبەستی پاراستنی عێراق و بەرگریكردن لە ئاسایش و سەروەری و سەلامەتی خاك و ئاسمانەكەی جێبەجێدەكات”.

بە وتەی عامری:”بەم بۆنەیەوە، ناتوانین ئەو لاپەڕە گەشاوەی كاری هاوبەش و هاوپشتی برایانەمان لەبیر نەكەین كە لەلایەن هەمو هێزە ئەمنییەكانمان و بەهەمو پێكهاتە جۆراوجۆرەكانیانەوە لە شەڕی پیرۆزیان دژی تیرۆر نیشانیاندا، كە بە سەركەوتنێكی گەورەوە گەیشتە لوتكە، لە سایەی خوێنی پاك و ئەو هەوڵە ناوازانەی كە لە لایەن هەمو ئەمنییەكانەوە دراون، ڕەنگدانەوەی شایستەیی تەواوەتی و ئامادەیی خۆیەتی بۆ ڕاپەڕاندنی ئەركەكانی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری بەبێ ئەوەی پێویستی بە بونی هێزی شەڕكەری بیانی لەسەر خاكی عێراق هەبێت”.

سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح پێیوایە”بارودۆخەكە سەلماندویەتی هێزە ئەمنیەكانمان، پێویستیان بە هێزی شەڕكەری بیانی نییە، بۆیە داوای دەرچونی دەستبەجێی هەمو هێزە شەڕكەرەكانی بیانی و گەیشتن بە سەروەری نیشتمانی تەواو دەكەین”.

سلێمانی، گەنجێك لەناو كافتریایەك دەستڕێژی گوللـەی لێكرا و گیانی لەدەستدا
پێت سلێمانی، گەنجێك لەناو كافتریایەك دەستڕێژی گوللـەی لێكرا و گیانی لەدەستدا
پلەی سوپای عیراق لەڕیزبەندی سوپا عەرەبی و جیهانییەكاندا دیاریی دەكرێت
دوات پلەی سوپای عیراق لەڕیزبەندی سوپا عەرەبی و جیهانییەكاندا دیاریی دەكرێت
پەیوەنیدر