واشنتۆن داوا لە هاووڵاتیانی دەکات، لوبنان بەجێبهێڵن



وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کرد، بەپەلە لوبنان بەجێبهێڵن.

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ” پێویستە هەر هاووڵاتییەکی ئەمریکی دەستبەجێ خاکی لوبنان بەجێبهێڵن بە مەرجێک گەشتی بازرگانی لە فڕۆکەخانەی بەیروتەوە بەردەست بێت”.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر و لە ئێوارەی ڕۆژی شەممەدا، وەزارەتی دەرەوەی ئوردن بانگەوازی خۆی بۆ هاووڵاتیانی نوێکردەوە کە گەشت بۆ لوبنان نەکەن و لە زووترین کاتدا ئەو هاووڵاتیانەی لەو وڵاتەن ئەوێ بەجێبهێڵن لە ژێر ڕۆشنایی ئەو پەرەسەندنەی کە لە هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر ئەو وڵاتە هاتووەتە ئارا.

 

ڕۆژی شەممە، “سوپای ئیسرائیل” بڕیاریدا کە ئاسمانی ناوچەکانی باکووری وڵات بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر لە پاشخانی گرژیی ئەمنی دابخات.

 

لای خۆیەوە “حزبوڵڵا”ی لوبنانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە “هێرشی بەرەبەیاندا” بە ئاڕاستەکردنی سەدان مووشەک تۆڵەمان کردەوە و ئامانجەکانمان پێکا.

گوژمەیەک پارە لە بەغداوە بۆ مووچە گەیشت
پێت گوژمەیەک پارە لە بەغداوە بۆ مووچە گەیشت
“مووشەکی عێراقی بەشداری لە بۆردوومانەکانی سەر ئیسڕائیلدا کردووە”
دوات “مووشەکی عێراقی بەشداری لە بۆردوومانەکانی سەر ئیسڕائیلدا کردووە”
پەیوەندیدار