تەقینەوەیەک لە ئێران ڕوویدا و 19 کەس گیانیان لەدەستدا



شەوی ڕابردوو لەکانێکی خەڵوز لە ئێران تەقینەوەیەک ڕوویدا و نزیکەی 70 کەس بوونە قوربانی.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا بڵاویکردەوە، درەنگانی شەوی رابردوو کانێکی خەڵوز لە رۆژهەڵاتی ئێران تەقیوەتەوە و 30 کەس گیانیان لەدەستداوە و 17 کەسی دیکەش بریندار بون و 24 کرێکاریش چارەنووسیان بەنادیاری ماوەتەوە.

بەپیی هەواڵی ئاژانسەکە، تەقینەوەی کانە خەڵوزەکە کاتێک ڕوویداوە کە گازی میسان دزەیکردۆتە ناوەوە و بۆتەهۆی تەقینەوەکە.

باس لەوە دەکرێت کە تەقینەوەکە “بەهۆی دزەکردنی غاز لە یەکێک لە وەرشەی کانگاکانی خەڵوز لە شاری تەباس لە پارێزگای خوراسانی باشوور کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران ڕوویداوە.

بەپێی زانیارییەکانی ئیرنا، 69 کرێکارە لەو کانە خەڵوزە کاریان کردوە.

پزیشکیان بەرەوە ئەمریکا بەڕێکەوت
پێت پزیشکیان بەرەوە ئەمریکا بەڕێکەوت
نوێترین زانیاری لەبارەی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران
دوات نوێترین زانیاری لەبارەی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران
پەیوەندیدار