خاوەنی هەژماری دادە تیک تۆک دەستگیر کرا



بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیر کردنی خاوەن و بەکارهێنەری گروپی مەلەفە زەخمەکان  ڕادەگەیەنێت و دەڵێت” هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی کردووە”.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە لایەن چەند هاوڵاتیەک سکالای یاسای تۆمار کرا لەسەر هەژماری(دادە تیک تۆک) ، کە هەڕەشەی بلاو کردنەوەی گرتەڤیدۆی و وێنەی لەچەند کەسێک کردبو، بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر و بەڕێگای تیمی تەکنیکی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دوای ئەنجامدانی بەدواداچون توانیمان شوێن و ناسنامەی بەکارهێنەری (دادەتیک تۆک) ئاشکرا بکەین ،بە ناوی (م ، هـ ، م) ،دەستگیرمان کرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە لێکۆڵینەوە لەگەل تۆمەتباری ناوهاتو بۆمان دەرکەت خاوەنی گروپی ( مەلەفە زەخمەکان)ە،لە تۆڕی (تللگرام) و خاوەنی هەژماری ( شوخان) لە سناپ چات

هاوکات ڕاشیگەیاند، تۆمەتبار لەبەر ئەوەی کەسێکی شارەزایە لەبواری تەکنیکی و لە شێوازی گفتوگۆکردندا توانیوێتی دەنگی خۆی بۆ ئافرەت بگۆڕێت و وێنەو ڤیدۆی نەشیاوی چەند پیاو و ئافرەتی تۆمار کردوە و لەبەرامبەر بلاو نەکردنەوەی وێنەکانیان بڕێکی زۆر پارەی وەر گرتور.

ئاسایشی هەولێر دەشڵێت، سوپاسی هاووڵاتیان دەکەین کە هەمیشە هاوکاری دەزگاکەمانن لە پیدانی زانیاری و داوا دەکەین کە ئاگاداری پەیوەندیەکانیانبن لە تۆڕەکانی پەیوەندی و متمانە بەکەسانی نەناسراو نەکەن، تاکو نەبنە قوربانی.

لە رووداوێكی هاتووچۆدا کەسێک بەسەختی برینداربوو هیچ ناسنامەیەکی پێ نییە و ناناسرێتەوە
پێت لە رووداوێكی هاتووچۆدا کەسێک بەسەختی برینداربوو هیچ ناسنامەیەکی پێ نییە و ناناسرێتەوە
گەنجێك لەكاتی ڕاوەماسیدا خنكا
دوات گەنجێك لەكاتی ڕاوەماسیدا خنكا
پەیوەنیدر