گەنجێك لەكاتی ڕاوەماسیدا خنكا



گەنجێکی تەمەن ٣٧ ساڵ لەکاتی راوەماسیدا لە ڕووباری سیروان لە سنووری قەزای کەلار خنکا و تائێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

ئیبراھیم محەمەد، وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان ڕایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگادارکرانەوە لە ڕووداوێکی خنکان لە ڕووباری سیروان و دەستبەجێ تیمەکانیان چوونە شوێنی روداوەکە و دەستیان بە گەڕان کرد بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەنجەکە، بەڵام نەتوانراوە تەرمەکەی بدۆزرێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، گەنجەکە ناوی (ئەحمەد حسین)ەوە و لەدایکبووی ۱۹۸۷، لەگەڵ ھاوڕێیەکیدا بەمەبەستی ڕاوکردنی ماسی چوونەتە ڕووباری سیروان و لەوکاتەدا خنکاوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، سبەینێ تیمەکانیان بەردەوام دەبن لە گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو گەنجە.

 

خاوەنی هەژماری دادە تیک تۆک دەستگیر کرا
پێت خاوەنی هەژماری دادە تیک تۆک دەستگیر کرا
نرخی بەنزین تا ئێستا هەرزان نەبووە
دوات نرخی بەنزین تا ئێستا هەرزان نەبووە
پەیوەندیدار