سەرۆکی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی ھۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکان لە پەرلەمانی عێراق”ھەمواری یاساکە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و بەمزووانە دەنگی لەسەر دەدرێت”.
عەدنان جوحەیشی، سەرۆکی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی ھۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەموواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان لە پەرلەمان گەیشتۆتە قۆناغی کۆتایی و بڕیارە لەماوەکانی ئایندەدا دەنگی لەسەر بدرێت.
دەشڵێت، وەک پرۆگرامێک لە ناوەندە کلینیکەکان و لە سەرجەم پارێزگاکان و پەرەپێدانی بەرنامەی پەروەردەیی قوتابخانەکان و گۆڕینی بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی مادەی ھۆشبەر بۆ دەزگایەکی تایبەت بڵاودەکرێتەوە.
بەپێی ئامارەکان، ژمارەی ئەو کەسانەی کە تۆمەتبارن بە بازرگانیکردن و بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان لە عیراق لە ساڵی 2020ەوە تا نیوەی یەکەمی ئەمساڵ گەیشتووەتە نزیکەی 60 ھەزار کەس.