وەزارەتی خوێندنی باڵا زانکۆ لاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەەی کاراکرد و دەڵێت” دەبێت لەماوەی 10 ڕۆژدا پڕبکرێتەوە”.
لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆ شه‌ممه 21ـی ئەیلوول له كاتژمێر (12:00)ـی نیوه‌ڕۆ، زانكۆلاین بۆ ماوه‌ی (10) رۆژ بۆ ده‌رچووانی قۆناغی (12)ـی ئاماده‌یی كارا کراوە و دەرچووان دەتوانن پڕۆسه‌ی پێشكەشكردن بۆ وه‌رگرتن له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ئەنجامبدەن.
لە بڵآوکراوەکەدا ئاماژەی بەوەشداوە، ده‌رچوانی 12ـی ئاماده‌یی “زانستی، وێژه‌یی و پیشه‌یی”، وێبسایتی www.regayzanko.com لەمڕۆوە تا رۆژی 30ـی ئه‌یلول كارا ده‌بێت، و دەرچووان دەتوانن لەوماوەیەدا فۆڕمی وەرگتن لە زانکۆ و پەیمانگاکان پڕبکەنەوە.
ڕوونیشیکردۆتەوە، دەرچووان دەبێت بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکان سه‌ردانی خوێندنگه‌كانی خۆیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوی به‌كارهێنه‌ر Username و وشه‌ی تێپه‌ڕ .Password.
لێرەوە فۆڕمی زانکۆلاین پڕ بکەرەوە