بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئاشكرای دەكات، سبەینێ لە پێنجوێن و هەورامان نەوت دابەش دەكرێت.
تەها جەمال، سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی سووتەمەنی لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت لە ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردووەوە 18ی ئەیلوول دەستی پێكردووە و سەرەتاش لە ناوچەكانی قەڵادزێوە دەستی پێكرد.
ڕاشیگەیاند، سبەینێ یەك شەممە نەوتی سپی لە سنووری قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن و ناوچەی هەورامان دابەش دەكرێت.
ئاشكراشی كرد، هەر خێزانێك بڕی یەك بەرمیل نەوتی 200 لیتری پێ دەدرێت بە 104 هەزار دینار.