وەرزی هاوین و گەرما لە نیوەگۆی باكووری زەوی كۆتایی هات و سبەینێ دواى نيوەڕۆ وەرزی پاییز دەستپێدەكات و لە هەرێمی كوردستان كەشوهەوا بەتەواوی فێنك دەبێت.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەینێ یەك شەممە 22ی ئەیلوول، لە کاتژمێر ٣:٤٣ خوولەكی کاتەکانی عەسر به کاتی کوردستان وەرزی هاوین له نیوەگۆی باکووری زەوی ماڵئاوایی دەکات و کۆتایی دێت و وەرزی پاییز دەستپێدەكات و هەر سبەینێ ڕۆژ و شەوەكەی یەكسان دەبن.
ڕاشیگەیاند، ڕۆژی دوو شەممە، کە دەکاتە ڕێکەوتی 23 – 9 – 2024 یەکەم ڕۆژی تەواوەتی وەرزی پاییزە لەناوچەکانمان.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەرزی پاییز بەوەرزێکی مام ناوەند لەڕووی گەرمی ناسراوە و تەمەنی وەرزەکە 89 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 37 خوولەکە و کورتترین وەرزی ساڵە.