بڕیارە سبەینێ شاندێکی باڵای هەرێم سەردانی بەغدا بکەن و لیستی مووچەی مانگی ئاب لەگەڵ خۆیان ببەن.
سبەینێ یەكشەممە، شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم كە پێكدێن لە: ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج ڕەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و چەند بەرپرسێكی دیكەی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكەن و لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق كۆدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، مەبەستی سەردانەكەی شاندەكەی هەرێم بۆ بەغدا سەرەڕای ئەوەی لیستی مووچەی مانگی ئاب لەگەڵ خۆیان دەبەن، لەهەمان كاتیشدا گفتوگۆ لەسەر مووچەی خانەنشینان بە گشتی و تەواوكاری مووچەی مانگی ئاب دەكەن.