کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووەوە ڕایگەیاند، “تاوە باران بەڕێژەی جیاواز لە ناوچەکانی هەرێم بەردەوام دەبێت”.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، پێشبینی بارینی نمە باران و تاوە باران دەکرێت بەتایبەتی لە پاریزگای دهۆک، ناوچە شاخاویەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر، لە پارێزگای سلێمانی و کەرکووک و هەڵەبجە پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ یەک شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا، لە ناوچە شاخاویەکانی سەر بە پارێزگای دهۆک هەوری تەواو دەبێت هەندێکجار نمە بارانی لەگەڵدایە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی کەشناسی هەرێم، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (3-2) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 35
سلێمانی : 34
دهۆک : 33
کەرکوک : 40
هەڵەبجە : 36
زاخۆ :33
سۆران : 31
حاجی ئۆمەران : 22
گەرمیان : 41