عێراق لە ڕیزبەندی نۆیەمی جیهانی عەرەبیدایە بۆ زیرەکی دەستکرد



عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٤ لە پلەی ٧٧ی جیهانی و نۆیەمی جیهانی عەرەبیدایە بۆ زیرەکی دەستکرد لە کۆی ٨٣ وڵاتی جیهان.

لە ساڵی ٢٠١٩، کۆمپانیای کیسەڵ ئینتلێجنسەوە دەستیپێکردووە بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەک، کە پێشکەوتنەکانی زیرەکی دەستکرد لە وڵاتان دەپێوێت لە ڕێگەی چەند پێوەرێکی بنەڕەتییەوە.

پێوەرە بنەڕەتییەکان بریتین لە: ستراتیژی حکومەت، ژینگەی کارکردن، ژێرخان، توێژینەوە و پەرەپێدان، لێهاتووییەکان و بازرگانی و ١٢٢ پێوەری لاوەکی لەخۆدەگرێت لەسەر بنەمای داتای کەرتی گشتی و تایبەت.

لە خوارەوە ڕیزبەندی وڵاتانی عەرەبی لە پێوەرەکانی جیهانی زیرەکی دەستکرددا دەخەینەڕوو:

-سعودیە: لە پلەی ١٤ی جیهان و پلەی یەکەمی جیهانی عەرەبیدایە.

– ئیمارات: لە پلەی بیستەمی جیهان و پلەی دووەمی جیهانی عەرەبیدایە.

– میسر: لە پلەی ٥٢ی جیهان و لە پلەی سێیەمی جیهانی عەرەبیدایە.

– قەتەر: لە پلەی ٥٤ی جیهان و پلەی چوارەمی جیهانی عەرەبیدایە.

– بەحرەین: لە پلەی ٦٢ی جیهان و لە پلەی پێنجەمی جیهانی عەرەبیدایە.

– ئوردن: لە پلەی ٦٣ی جیهان و لە پلەی شەشەمی جیهانی عەرەبیدایە.

عومان: لە پلەی ٦٤ی جیهان و لە پلەی حەوتەمی جیهانی عەرەبیدایە.

– تونس: لە ڕیزبەندی 71 ی جیهانی و 8 لە جیهانی عەرەبیدایە.

– عێراق: لە پلەی ٧٧ی جیهان و لە پلەی ٩ی جیهانی عەرەبیدایە.

– مەغریب: لە پلەی ٧٩ی جیهان و لە پلەی ١٠ی جیهانی عەرەبیدایە.

– جەزائیر: لە پلەی ٨٠ی جیهان وە لە پلەی ١١ی جیهانی عەرەبیدایە.

لەسەر ئاستی جیهانی، ئەمریکا بەردەوامە لە پێشەنگی ڕیزبەندییەکەدایە، لە کاتێکدا چین لە پلەی دووەم و سەنگافورە لە پلەی سێیەمدایە.

زیرەکی دەستکرد، لە جیهاندا بەکاهێنەرێکی بەرچاوی هەیە و ترسی ئەوەی دروست کردوە کە جێگەی هەندێک لە کارەکانی مرۆڤ بگرێتەوە.

جێگای سەرنجە کە لە ساڵی ٢٠٢٣ عێراق لە ڕووی ئامادەیی بۆ “زیرەکی دەستکرد” لە پلەی دووەمی جیهانی عەرەبیدا بووە، بەپێی داتاکانی دامەزراوەی ئۆکسفۆرد ئینسایتس.

کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت
پێت کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت
ئەمڕۆ زانکۆلاین کارا دەکرێت
دوات ئەمڕۆ زانکۆلاین کارا دەکرێت
پەیوەندیدار