دابەشكردنی نەوتی سپی لەناو سلێمانی دەستپێدەكات



دوابەدوای دەستكردن بە دابەشكردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەكانی پشدەر و هەورامان، دابەشكردنی نەوت لە سلێمانی لەم هەفتەیەوە دەستپێدەكات.

سەرچاوەیەك لە لیژنەی سووتەمەنی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دابەشكردنی نەوتیان لەدەرەوەی شارەكان دەستپێكردووە، سەرەتا لە سنووری قەزای پشدەر و ڕۆژی پێنج شەممەش بەردەوام بوو لەگەڵ ئەوەشدا لە سنووری هەڵەبجە لە هەورامان دەستی پێكرد.

ڕاشیگەیاند، بڕیارە ئەم هەفتەیە لەناو شاری سلێمانی-ش دابەشكردنی نەوت دەستپێبكات بەجۆرێك ڕۆژێك ناوشار و ڕۆژێك دەرەوەی شار دابەش بكرێت و سەرەتاش لە سنووری مەڵبەندی 1-ەوە دەستپێدەكات.

وتیشی، بۆ هەر خێزانێك بڕی 200 لیتر نەتیان بە بڕی 104 هەزار دینار پێ‌ دەدرێت”.

وادەی کاراکردنی زانکۆلاین راگەیەنرا
پێت وادەی کاراکردنی زانکۆلاین راگەیەنرا
ڕێكارێكی نوێ‌ بۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ئەنجام دەدرێت
دوات ڕێكارێكی نوێ‌ بۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ئەنجام دەدرێت
پەیوەنیدر