ڕێكارێكی نوێ‌ بۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ئەنجام دەدرێت



نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست ئاشكرای دەكات، وەک یەکەم رێکاریی بەگرێبەست کردنی مامۆستایانی وانەبێژ، ڕۆژی یەک شەممە ٢٢ی ٩ی ٢٠٢٤ بایۆمەتری مووچە دەکەین، كە ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ ٣٧،٩٣٣ مامۆستایە بۆ مەبەستی گرێبەست بوون .

عەلی رەئوف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بڕیاری کردنیان بە گرێبەست دەرچووە ، فۆڕمی بایۆمەتری بەسەر مامۆستایانی وانەبێژ دابەشبکرێت بۆ ئەوەی مووچەی مانگی ئەیلوولیان بۆ ببەسترێت و بخرێنە نێو لیستەکانی مووچەوە.

ڕاشیگەیاند، ڕێکارەکانی کردنی بە گرێبەستی مامۆستایانی وانەبێژ بەردەوام دەبێت و بڕیارە لە ڕۆژی یەک شەممەوە بایۆمەترییان بۆ بکرێت بۆ ئەوەی ناویان بخرێتە نێو لیستی مووچەی مانگی ئەیلوولەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارە تاوەکو کۆتایی ئەو هەفتەیە سەرجەم پەروەردەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و قەزاکان کارەکانیان تەواو بکەن و بایۆمەتری بۆ مامۆستایانی وانەبێژ بکرێت و تەواو ببێت.

جەختیشی كردەوە، دوای پڕکردنەوەی فۆڕم رێکارەکانی دیکەی پەیوەست بە تۆمارکردنی بایۆمەتری و رێکارەکانی دیکەش تەواو دەکرێت.

دابەشكردنی نەوتی سپی لەناو سلێمانی دەستپێدەكات
پێت دابەشكردنی نەوتی سپی لەناو سلێمانی دەستپێدەكات
مەسرور بارزانی: کێشەی ئێمە لەگەڵ بەغدا زۆر لە مووچە و نەوت گەورەترە
دوات مەسرور بارزانی: کێشەی ئێمە لەگەڵ بەغدا زۆر لە مووچە و نەوت گەورەترە
پەیوەندیدار