مەسرور بارزانی: کێشەی ئێمە لەگەڵ بەغدا زۆر لە مووچە و نەوت گەورەترە



 

سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، کەسانێک هەن بڕوایان بە فیدڕاڵیزم نییه‌ و دەشڵێت: کێشەی ئێمە لەگەڵ بەغدا زۆر لەوە گەورەترە تەنیا لە مووچە و نەوت کورت بکرێتەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتێکی تایبەت لەگەڵ کەناڵی (عەرەبی حەدەس) لە بارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و مافی پێکهاتەکان، دەڵێت: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی کورسی پێکهاتەکان هیچ پەیوەندییەکی بە دەستوورەوە نییە، بەڵام کەسانێک هەن پێیان وایە حوکمڕانی دەبێت ناوەندگەرایی (مەرکەزی) بێت و بڕوایان بە فیدڕاڵیزم نییە.

دەشڵێت: عێراق وڵاتێکی فرە پێکهاتەیە و دەبێت بە هاوبەشی ڕاستەقینە بەڕێوە ببرێت، هەروەها لە نووسینەوەی دەستوور کورد بەشدار بووە و پابەندیشن بە جێبەجێکردنی وەک خۆی، بەڵام جیا لە کورد پێکهاتەی دیکەش هەن و لەو باوەڕەدان کە دەستوور هەموو مافێکیانی مسۆگەر نەکردووە، هەربۆیە دەستوور چارەی کێشەکان لەخۆ دەگرێت و ناکرێت لایەنگیری تێدا بکرێت لە بەرژەوەندی لایەنێک دژی لایەنێکی دیکە بەکار بهێنرێت.

ڕاشیگەیاندووە، هەرچەندە ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان زیانی زیاتر لە 19 ملیار دۆلاری بە ئابووری و داهاتی گشتیی عێراق گەیاندووە، بەڵام کێشەی ئێمە لەگەڵ بەغدا زۆر لەوە گەورەترە تەنیا لە مووچە و نەوت کورت بکرێتەوە.

دەشڵێت: ئەوانەی هەرێمی کوردستان بە قاچاخچێتی نەوت تۆمەتبار دەکەن، با بەڵگە ڕاستەقینە بخەنە ڕوو.

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشداوە، کە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ئیستا لەم سەردەمەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەو پێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە، هەربۆیە ئەگەر نیازی چارە لەلایەن بەغدا هەبێت، ئەوە هەرێمی کوردستان ئامادەیە و چارەسەرەکەش ئاسانە، چونکە هیچ لایەنێکی سیاسی ناتوانێت چۆنیەتی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دیاری بکات.

 

ڕێكارێكی نوێ‌ بۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ئەنجام دەدرێت
پێت ڕێكارێكی نوێ‌ بۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ئەنجام دەدرێت
به‌رهه‌مه‌كانی یه‌كه‌مین دیداری نیشتمانی یادی‌ كۆچی‌ دوایی مام جه‌لال بڵاوده‌كرێته‌وه‌
دوات به‌رهه‌مه‌كانی یه‌كه‌مین دیداری نیشتمانی یادی‌ كۆچی‌ دوایی مام جه‌لال بڵاوده‌كرێته‌وه‌
پەیوەنیدر