ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانى كردە سەر لوبنان



ئەمڕۆ هەینی (٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٤)، میدیا ئیسرائیلییەکان بەئامانجکردنی بەرپرسێکی حزبوڵای لوبنانیان ئاشکرا کرد، کە بە “بەرپرسی باڵا” وەسفیان کرد لە بۆردومانکردنی گەڕەکی باشووری بەیروت-ی پایتەختی لوبنان.

کەناڵی 12ی ئیسرائیل ڕایگەیاند، “بەرپرسێکی زۆر باڵای حزبوڵڵا ئامانجی ئەو هێرشە تەرکیزکراوەی سوپای ئیسرائیل بوو”.

هاوکات ئاژانسی هەواڵی لوبنان ئاماژەی بەوەدا کە “فڕۆکەیەکی ئێف ٣٥ی ئیسرائیلی بە دوو مووشەک شوقەیەکی ناوچەی ئەلجەموس لە گەڕەکی باشووری شارەکە کردە ئامانج”.

ئاماژە بەوەشكراوە، “ئامانجی هێرشەکەی ئیسرائیل (ئیبراهیم عەقیل)، سەرۆکی یەکەی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی حزبوڵڵا بووە”.

لای خۆشیەوە، وەزیری تەندروستی لوبنان ڕایگەیاندووە،كە بەهۆی هێرشەكەوە 8 كەس گیانیان لەدەستداوە، كە 5یان منداڵن و 59 كەسیش بریندارن.

ئێوارەی ئەمڕۆ، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، کە هەڵمەتی لە بەیروتی پایتەختی لوبنان ئەنجامداوە و دەشڵێت: “ئێمە هەڵمەتێکی وردمان لە ناوچەی بەیروت ئەنجامدا، لەم قۆناغەدا هیچ گۆڕانکارییەک لە ڕێنماییەکانی بەرەی ناوخۆدا نەبووە”.

كلیك بكە بۆ بینینی ڤیدیۆكە

چین وەک جەمسەرێکی جیهانی!
پێت چین وەک جەمسەرێکی جیهانی!
نەوەیەكی جافرسان كرایە پارێزگاری سنە
دوات نەوەیەكی جافرسان كرایە پارێزگاری سنە
پەیوەندیدار