لەسەر فەرمانی سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی، بەسوود وەرگرتن لە كەشوهەوا و هەوڵدان بۆ تەواوكردنی پلانەكانی ئەمساڵ بۆ خزمەتگوزاری و قیرتاوکردنی شەقام و کۆڵانەکان بەردەوامە.
کارزان تاڵب، ئەندازیاری سەرپەرشتیارلە شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاندووە، ڕۆژی هەینی و شەممە بەهۆی پشووی فەرمانگە حکومییەکان شەقامە سەرەکییەکان هاتووچۆ تیایدا کەمە و کارکردن نابێتە هۆکار بۆ ئاستەنگی هاتووچۆ بە تایبەت لە ڕۆژانی پشوودا بە مەبەستی دروستنەبوونی کێشەی هاتووچۆ بۆ هاووڵاتیان.
ڕاشیگەیاندووە، ئەمڕۆ هەینی بەهاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی تیمی ناوبراو هەستان بە قشت كردنی “شەقامی سەرەکیی بەردەم دادگای سلێمانی بە ئاڕاستەی ڕۆشتن بەرەو تاسڵوجە”.
جەختیشی كردۆتەوە، شەقامەكە ئامادە دەكرێت بۆ قیرتاوکردن لە لایەن (کۆمپانیای بروسک)، كە خۆبەخشانە ئەنجام دەدرێت.