داوای چارەسەری كێشەی دواكەوتنی مووچە دەكرێت



پەرلەمانتارێكی كورد لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو لیژنەی دارایی عێراق سەردانی هەولێر دەکات و دەشڵێت: دەبێت چارەسەری كێشەی دواكەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بكرێت.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، هەفتەی داهاتوو لیژنەی دارایی عێراق سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم کۆدەبێتەوە.

سەبارەت بە هۆكاری سەردانەكە وتی، “بەمەبەستی پشتیوانی كردنی لیژنەی داراییە لەو ڕێككەوتنەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لەنێوان عێراق و كوردستان كراوە لەبارەی مووچە و بودجە و داهاتەكان”.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەوەی جێی نیگەرانیە تا ئێستا دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە، دەبێت چارەسەر بۆ ئەمەش بدۆزرێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە 20 ڕۆژ لە مانگی 9 تێپەڕیوە، هێشتا مووچەی مانگی 8ی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج نەكراوە.

عێراق و هەرێم لەسەر پێدانی چەك بە پێشمەرگە هاتنەدەنگ
پێت عێراق و هەرێم لەسەر پێدانی چەك بە پێشمەرگە هاتنەدەنگ
شارەوانی: لە ڕۆژانی هەینی و شەممە قیركردن ئەنجام دەدەین
دوات شارەوانی: لە ڕۆژانی هەینی و شەممە قیركردن ئەنجام دەدەین
پەیوەنیدر