نرخی زێڕ ڕیكۆردی مێژوویی تۆماركرد



دوابەدوای قسەكانی سەرۆكی بانكی فیدڕاڵی ئەمریكا، نرخی زێڕ بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و ئەمڕۆش گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوویی.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئۆنسەی زێڕ بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و ئەمڕۆ نرخی یەك ئۆنسە گەیشتۆتە 2 هەزار و 609 دۆلار و ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتری هەیە بۆ 2 هەزار و 632 دۆلار.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا نرخی یەك مسقاڵ زیِڕی عەیار 24 گەیشتۆتە 644 هەزار دینار و عەیاری 21 بە 564 هەزار و عەیاری 18 بە 481 هەزار دینارە.

ڕۆژی پێنج شەممە، جیرۆم پاوڵ، سەرۆكی بانكی فیدڕاڵی ئەمریكا كەم كردنەوەی نرخی سوودی ڕاگەیاند لە 5.3%ەوە بۆ 5% و وتی، “هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ پاراستنی پێگە و بەهای دۆلاری ئەمریكی”.

٢٠ی ئەیلوول؛ ڕۆژی جیهانی پاككردنەوەی ژینگە
پێت ٢٠ی ئەیلوول؛ ڕۆژی جیهانی پاككردنەوەی ژینگە
داهاتی سلێمانی كەمی كرد
دوات داهاتی سلێمانی كەمی كرد
پەیوەندیدار