داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە ڕۆژی 14-9-2024 تا 20-9-2024، بڕی زیاتر لە 8 ملیار دینار بووە، كە زۆرینەی بە نەختینە بووە، بەڵام كەمتر بووە بە بەراورد بە هەفتەی پبێشوو، كە 11 ملیار دینار بووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (شەفافیەت)، كە تایبەتە بە خستنەڕووی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی یەك هەفتەی ڕابردوو، بڕی 8 ملیار و 440 ملیۆن و 87 هەزار و 102 دینار بووە.
بەپێی ماڵپەڕەكە، داهاتەكە بەجۆرێكە، كە زیاتر لە 6 ملیار و 462 ملیۆن دیناری داهاتەکە بەشێوەی نەختینەیە و یەك ملیار و 977 ملیۆن دیناری داهاتەکە بەشێوەی چەکە و بڕی 60 هەزار دیناری بە مەقاسەیە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە داهاتی هەفتەی پێشووی سنووری سلێمانی، یزارت لە 11 ملیار دینار بووە.
ڕۆژی 15-12-2022، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم كردنەوەی ماڵپەڕی (شەفافیەت)ی بۆ خستنەڕووی داهاتی نانەوتی سنووری یەكێتی ڕاگەیاند.