بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، شاری هەولێر، كچێكی تەمەن ١٥ ساڵان لەلایەن باوكیەوە كوژرا.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردەوە ، ئەمڕۆ هەینی ٦ی ١ی ٢٠٢٣ رایگەیاندووە، كە لە گەڕەكی موفتی هەولێر باوكێك بە دڕندانەترین شێوە كچە تەمەن ١٥ساڵانەكەی خۆی كوشت.
ڕاشیگەیاندووە، تیمەكانی پۆلیس چوونەتە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێكردووە و تۆمەتبارەكە پێشینەی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەریشی هەیە.