وەزارەتی کارەبا: پڕۆژەی ئەزموونی کارەبای 24 کاتژمێری لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکەین



وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پرۆژەی ئەزموونی کارەبای 24 کاتژمێری لە هەموو شار و ناوچەکانی هەرێم جێبەجێ دەکرێت و ئێستا لە سەرەتادا بە شێوەی تێست لە چەند گەڕەکێکی هەولێر دەست بە جێبەجێکردنی کراوە.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە کەمال محەمەد، وەزیری کارەبا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەبارەی چۆنیەتیی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئەزموونی کارەبای 24 کاتژمێری کرد.

دەشڵێت:”لە کۆبوونەوەکەدا کە تیمی نووسینگەی سەرۆکی حکومەت ئامادەبوو، وردەکاریی قۆناغی جێبەجێکردنی پرۆژەکە خرایەڕوو، هەنگاوی باش لەو گەڕەک و شوێنانەی هەولێر نراوە کە پرۆژەکەی تێدا جێبەجێ کراوە و لە لایەن دانیشتوانی ئەم گەڕەکانەوە پێشوازیی باشی لێکراوە و چەندین موەلیدە کوژاونەتەوە و بارزۆریی سەر کارەبا کەمبووەتەوە”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە پرۆژەی ئەزموونی کارەبای 24 کاتژمێری لە هەموو شار و ناوچەکانی هەرێم جێبەجێ دەکرێت و ئێستا لە سەرەتادا بە شێوەی تێست لە چەند گەڕەکێکی هەولێر دەست بە جێبەجێکردنیکراوە.

وەزارەتی بەرگری عێراق لە بارەی پێدانی تۆپهاوێژ بە پێشمەرگە روونکردنەوە دەدات
پێت وەزارەتی بەرگری عێراق لە بارەی پێدانی تۆپهاوێژ بە پێشمەرگە روونکردنەوە دەدات
ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنی هەرێم پەیامی نارد
دوات ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنی هەرێم پەیامی نارد
پەیوەندیدار