کاتی دابەشکردنی مووچە لەگەڵ عێراق هاوتا دەکرێت



دابەشکردنی مووچە لە هەرێم و بەغدا هاوتا دەکرێت و لەمەودوا وادەی دابەشکردنی مووچە لەیەک کاتدا دەبێت.

بەپێی هەواڵێکی ئاڤا نیوز، سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی عێراق پێی ڕاگەیاندون، مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کاتی دابەشکردنی مووچە لە عێراق دابەش دەکرێت، واتە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و عێراق پێکەوە مووچەی مانگی نۆ وەردەگرن.

بەپێی سەرچاوەکە لەمەودوا وەک عێراق کە لە 21ـی هەموو مانگێک دەستبەدابەشکردنی مووچە دەکرێت، لە هەرێمیش دەستبەدابەشکردنی مووچە دەکرێت و هاوتەریب لەگەڵ بەغدا دەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو22ـی ئەیلوول شاندێکی هەرێم دەچێتە بەغدا و لیستی مووچە ئامادەکراوە و دەدرێتە بەغدا.

هاوکات ڕاشیگەیاند، جگە لە پرسی مووچە و گرفتەکانی لە کۆبوونەوەی شاندەکە باسی دامەزراندنی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەکرێت، ئەمە جگە لە پرسی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست.

ئەمە لەکاتێکدایە حکومەتی عێراق لەماوەی ڕابردوودا مووچەایەکی بۆ هەرێم نارد و حکومەت بەسەر فەرمانبەراندا دابەشیکرد و وتی” مووچەی مانگی حەوت” دابەشکرا، بەڵام لەسەردانی شاندی باڵای دارایی عێراق ئەوە ڕوونکرایەوە ئەو مووچەیە هی مانگی هەشت بوو.

پێشتر ئومێد سەباح ڕایگەیاندبوو، لەگەڵ ڕادەستکردنی لیستی مووچە و چارەسەری گرفتەکان بڕیارە بەغدا لەماوەی دوو ڕۆژدا مووچەیەک بنێرێت و دوای دوو هەفتەی تر مووچەی دووم بنێرێت، لە سەردانی شاندەکەی حکومەت بۆ بەغدا ئەم پرسەش یەکلایی دەکرێتەوە و چارەنووسی ئەو مووچەیە بەدەردەکەوێت.

ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنی هەرێم پەیامی نارد
پێت ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنی هەرێم پەیامی نارد
داشکاندن بۆ کرێی خوێندن لە زانکۆکان دەکرێت
دوات داشکاندن بۆ کرێی خوێندن لە زانکۆکان دەکرێت
پەیوەندیدار