داشکاندن بۆ کرێی خوێندنی ئێواران-پاراڵێڵ دەکرێت و زانکۆ و پەیمانگا ئەهلییەکانیش دەگرێتەوە.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشتر ڕایگەیاند، ئه‌مساڵیش داشكاندنی كرێی خوێندن به‌رده‌وام ده‌بێت. به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی تایبه‌تییش ده‌ڵێت” داشكاندنه‌كه زانكۆ تایبه‌ت و حكوومیه‌كان ده‌گرێته‌وه”.
د.ئیبراهیم حاجی ڕه‌شید، به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی تایبه‌ت، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ڕاگەیاندووە، به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆ ئه‌مساڵیش كرێی خوێندن كه‌مده‌كرێته‌وه، بەشێوەیەک له زانكۆ و په‌یمانگاكانی سه‌ر به حكوومه‌ت به ڕێژه‌ی 45% كرێی خوێندن له خوێندنی ئێواران و پاڕالێڵ كه‌م ده‌كرێته‌وه، بڕیاره‌كه‌ش بۆ هاوكاری قوتابیان و سه‌رخستنی پرۆسه‌ی خوێندنه، ئه‌وه‌یش له چوارچێوه‌ی له‌به‌رچاوگرتنی ڕه‌وشی ئابووری قوتابیان دێت.
ڕاشیگەیاندووە، بڕیاره‌كه زانكۆ و په‌یمانگا ئه‌هلییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه و كرێی خوێندن له 10% تا 20% كه‌م ده‌كرێته‌وه و هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو داشكاندنی كرێی خوێندن به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاماژه‌ی بەوەشکردووە، ساڵانه له زانكۆ و په‌یمانگا تایبه‌تییه‌كان پێنج كورسی بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان به‌بێ به‌رامبه‌ر ته‌رخان ده‌كرێت، واته له هه‌ر به‌شێك پێنج كورسی بێ به‌رامبه‌ر هه‌یه، به‌رده‌وامیش هاوكاری كه‌سوكاری شه‌هیدانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی ده‌كرێت، جگه له‌وه‌ش ساڵانه چه‌ندین لێخۆشبوو‌ن بۆ ئه‌و قوتابیانهدەکرێت کە ڕه‌وشی داراییان باش نییه.