لە هەرێم ئەزمونی کارەبای ٢٤ کاتژمێری جێبەجێ دەکرێت



وەزارەتی كارەبا سەبارەت بە پڕۆژەی ئەزموونی كارەبای 24 كاتژمێری زانیاری نوێ ئاشکراکرد و دەڵێت” پڕۆژەكە لە هەموو شار و ناوچەكانی هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكەین”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەبارەی چۆنیەتیی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئەزموونی کارەبای 24 کاتژمێری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، وردەکاریی قۆناغی جێبەجێکردنی پرۆژەکە خرایەڕوو، تێیدا ئەوە خرایەڕوو كە هەنگاوی باش لەو گەڕەک و شوێنانەی پارێزگای هەولێر نراوە کە پرۆژەکەی تێدا جێبەجێ کراوە.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەوە كرایەوە كە دانیشتووانی ئەو گەڕەكانەی كارەبای ئەزموونی 24 كاتژمێری تێدا ئەنجامدراوە، پێشوازیی باش کراوە، هەروەها چەندین مۆلیدە بەتەواوی کوژاونەتەوە و جگەلەوەش بارزۆری سەر کارەباش کەمبووەتەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژە بەوەدرا كە پرۆژەی ئەزموونی کارەبای 24 کاتژمێری لە هەموو شار و ناوچەکانی هەرێم جێبەجێ دەکرێت، دوای ئەوەی ئێستا لە قۆناخی سەرەتادا بە شێوەی تێست لە چەند گەڕەکێکی هەولێر دەست بە جێبەجێکردنی کراوە.

داشکاندن بۆ کرێی خوێندن لە زانکۆکان دەکرێت
پێت داشکاندن بۆ کرێی خوێندن لە زانکۆکان دەکرێت
نەخۆشخانەكانی لوبنان توانای لەخۆگرتنی بریندارەكانیان نییە
دوات نەخۆشخانەكانی لوبنان توانای لەخۆگرتنی بریندارەكانیان نییە
پەیوەندیدار