نەخۆشخانەكانی لوبنان توانای لەخۆگرتنی بریندارەكانیان نییە



حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند، نەخۆشخانەكانی لوبنان توانای لەخۆگرتنی بریندارەكانیان نییە و ژمارەیەك لە بریندارەكانمان گواستۆتەوە بۆ دیمەشق و تاران.

لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێکدا بەبۆنەی ڕووداوەکانی دووڕۆژی ڕابردووی لوبنان، حەسەن نەسروڵا رایگەیاند، گومان لەوەدا نییە تووشی زەبرێکی کوشندەی مرۆیی و سەربازی گەورەمان بەرکەوت کە بەدرێژایی میژووی لوبنان شتی وای بەخۆیەوە نەدیوە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەوەی لە لوبنان رویدا لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە، تەقینەوەكان لەناو نەخۆشخانەكانیش روویداوە و ئیسرائیل خەڵكانی سڤیلی كردە ئامانج، ئێمەش دەزانین دوژمن لەڕووی تەکنەلۆجیاوە زۆر لە ئیمە باڵادەست ترە.

وتیشی، سوپاسی ئەو وڵاتانە دەكەین هاوكارییان كردین لەنێویشیاندا عێراق و ئێران، بە پێدانی کەرەستەی پزیشکی و هاوکاری پزیشکی، هەروەها لەخۆبردووی خەڵکی خۆمان لەبیر ناکەین لە بەهاناوەچوونی برینداران و بەخشینی خوێن بە نەخۆشخانەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەقینەوەكان لە یەك خولەكدا ئەنجامدراون و ئیسرائیل زیاتر لە چوار هەزار ئامێری تەقاندۆتەوە و ئەوەی ئیسرائیل ئەنجامیدا كۆمەڵكوژییە، و سەرجەم بەهاکانی تێپەڕاندووە.

حەسەن نەسرولڵا وتیشی، ئیسرائیل وەرەمی شێرپەنجەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستبووە.

لە هەرێم ئەزمونی کارەبای ٢٤ کاتژمێری جێبەجێ دەکرێت
پێت لە هەرێم ئەزمونی کارەبای ٢٤ کاتژمێری جێبەجێ دەکرێت
سبەینێ عومرەکاران دەگەڕێنەوە
دوات سبەینێ عومرەکاران دەگەڕێنەوە
پەیوەندیدار