سبەینێ عومرەکاران دەگەڕێنەوە



بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان وادەی گەڕانەوەی ئەو عومرەکارانەی ڕاگەیاند کەبەهۆی گرفتێکەوە چەند ڕۆژێکە لە سعودییە ماونەتەوە و دەڵێت”بڕیارە سبەینی بگەڕێنەوە”.

نیاز راغب نەقشبەندی، بەرێوەبەری گشتی حەج و عومرەی کوردستان راگەیاند: گرفتی گەرانەوەی عومرەکارانی هەرێمی کوردستان لە سعودیە چارەسەر کراوە، و بڕیار وایە سبەینێ بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان، ئەمەش دوای ئەوەی زیاتر لە دوو هەزار و (800) عومرەكاری هەرێم و پارێزگاكانی دیكەی عێراق لە سعودیە بەهۆی گرفتێکەوە نەیانتوانی بگەڕێنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی پەیوەندییەکانی خۆیەوە هەوڵی بۆ گەڕانەوەی عومرەكاران داوە و بڕیار وایە سبەینێ هەینی (2024/9/20) بەوشێوەی كە گەشتی ئەو وڵاتەیان ئەنجام داوە، بگەڕێنەوە بۆ هەرێم.

نەخۆشخانەكانی لوبنان توانای لەخۆگرتنی بریندارەكانیان نییە
پێت نەخۆشخانەكانی لوبنان توانای لەخۆگرتنی بریندارەكانیان نییە
بڕیارێک لەبەرژەوەندی جوتیاران دەرکرا
دوات بڕیارێک لەبەرژەوەندی جوتیاران دەرکرا
پەیوەندیدار