ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەرکردنی بڕیارێکی لە بەرژەوەندی جوتیاران ڕاگەیاند و دەڵێت” مانگێک دەخایەنێت”.
د.بڕیار ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دوای هەوڵی بەردەواممان وەک فراکسیۆنی (ی.ن.ک) و گەیاندنی داواکاری بەشێک لە جوتیارانی سنوری پارێزگایی سلێمانی، ئەنجومەنی ئاسایشی ئابوری بڕیاریدا لەسەر قەدەغەکردنی هاوردەکردنی تــەماتـە بۆ ماوەی مانگێک.
ئاماژەی بەوەشدا، بەڵێنمان بە جوتیاران دا کە کارکردنمان بەردەوام دەبێت بۆ پاراستنی بەرهەمەکانیان ناچار نەکردنیان بەفڕێدانی بەرهەمەکانیان بەهۆی زۆری بەرهەمی هاوردە، تاوەکـو بەرهەمە ناوخۆیەکان ساغ ببنەوە.