کۆمسیۆن دڵنیایی دەداتە دەنگدەران



کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دڵنیایی دەداتە دەنگدەران و دەڵێت” هیچ کەس نازانێت دەنگ بەکێ دەدەیت”.

لەلێدوانێکی تەلەفیزیۆنیدا جومانە غەللایی وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە میدیای ( 8 ) ی ڕاگەیاندووە، لە هەفتەی داهاتوودا لیستی ئەو بەربژێرانە کە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون پەسەند دەکرێت.

هاوکات ڕاشیگەیاند، بەپێی ئەو خشتەیەی دانراوە وادەی بانگەشە دیاریکراوە، و هەفتەى داهاتوو بانگەشەى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان ڕادەگەیەنرێت.

غەللایی وتیشی”دەنگدەران دڵنیادەکەینەوە ئازادى تەواویان هەیە دەنگ بە کێ و بە چ لایەنێک دەدەن، هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت بزانێت دەنگ بە چ لایەن و بەربژێرێک دەدرێت”.

هاوکات جەختیشیکردەوە، بەگوێرەى یاساى هەموارکراوى پەرلەمانى کوردستان، کۆمیسیۆن رێوشوێنى یاسایى بەرامبەر هەر لایەنێک و کەسایەتى و حیزبێک دەگیرێتەبەر کە فشار دەخاتەسەر دەنگدەران، ئەو لایەنەش لە دەنگەکانى لەو وێستگەیە بێبەش دەکرێت و سزاى زیندانى و داراییش کە لە 10 ملیۆن زیاتر و لە 25 ملیۆن کەمتر نەبێت، دەدرێت.

بڕیارێک لەبەرژەوەندی جوتیاران دەرکرا
پێت بڕیارێک لەبەرژەوەندی جوتیاران دەرکرا
ئومێد خۆشناو: ئامادەکاری بۆ مەترسی لافاوی زستان کراوە
دوات ئومێد خۆشناو: ئامادەکاری بۆ مەترسی لافاوی زستان کراوە
پەیوەندیدار