ئومێد خۆشناو: ئامادەکاری بۆ مەترسی لافاوی زستان کراوە



پارێزگاری هەولێر دڵنیای دەداتە هاووڵاتییان کە ئامادەکاری بۆ مەترسییەکانی لافاوی زستان و وشکەساڵی وەرزی هاوین کراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە دیوانی پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ سەرجەم فەرمانگە و لایەنەکان بەڕێوە چوو، لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی بێ ئاوی وەرزی هاوین لە هەولێر، لەگەڵ ئامادەکارییەکان تایبەت بە وەرزی زستان و باران و ڕێگری لەسەر مەترسی دروست بوونی لافاو.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەکی ستراتیجی لە هەولێر دانرا، لە ئاوی فریاگوزاری هەولێر و قوشتەپە، لە دروستکردنی بەنداو و دەستپێکردنەوەی پۆندەکان، هەموو ئەوانە پەیوەندییان بە ڕزگارکردنی هەولێر هەیە، هەر بۆیە لە هاوین و زستانی داهاتوو هەولێر بێگرفت دەبێت.

ئومێد خۆشناو ڕاشیگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ جیاوازییەکانی هاوینی ئەمساڵ کرا بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو.

کۆمسیۆن دڵنیایی دەداتە دەنگدەران
پێت کۆمسیۆن دڵنیایی دەداتە دەنگدەران
بڕیار لەسەر پەسەندكردنی ناوی كاندیدان دەدرێت
دوات بڕیار لەسەر پەسەندكردنی ناوی كاندیدان دەدرێت
پەیوەنیدر