تاوەباران ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە



بەشى پێشبینى لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای ڕۆژانی ئایندەوە ڕایگەیاند، “تاوەباران ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، پلەکانی گەرما 3 بۆ 4 پلە دادەبەزن”.

وەزارەتەکە ڕایگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارە دابارینی نمەبارانی کەم کەم وە هەندی جار بۆ تاوە باران دەگۆڕێت لە ناوچە سنوورییەکان بەتایبەتی لەناوچەکانی باکووری رۆژئاوای هەرێم وە ناوچە شاخاوییەکانی زاخۆ .

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێراى با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت.

لەبارەی کەشوهەوای ڕۆژی هەینییەوە ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت، لەکاتەکانی بەیانی نمە باران لەناوچەکانی پارێزگای دهۆک دەبارێت پاشان کاریگەری بەشێوەیەکی لاواز درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکای ناوەراستی هەرێم و هەندێ لەناوچەکانی پارێزگای هەولێر پاشان لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری بەلاوازی لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور دەمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی لەناوچە سنووریەکان و دفەری بادینان بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبێتەوە بە ( 3-4 ) پلە بە راوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 33 پلەى سیلیزى

سلێمانی :31 پلەى سیلیزى

دهۆک : 31 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 35 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 34 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 30 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 20 پلەى سیلیزى

سۆران : 26 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 35 پلەى سیلیزى

 

شاندی هەرێم بۆ مووچە دەچێتە بەغدا
پێت شاندی هەرێم بۆ مووچە دەچێتە بەغدا
عێراق مەرجێک بۆ جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی لە هەرێم دادەنێت
دوات عێراق مەرجێک بۆ جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی لە هەرێم دادەنێت
پەیوەنیدر