عێراق مەرجێک بۆ جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی لە هەرێم دادەنێت



لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق مەرجێکی نوێ بۆ هەرێمی کوردستان دادەنێت لەبارەی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە کە دوێنێ‌ چوارشەممە لیژنەی دارایی بە سەرۆكایەتی عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەكە و ژمارەیەك لە ئەندامەكانی، پێشوازیان كردووە لە شاندی پێشمەرگە دێرینەكانی پارێزگای سلێمانی و لەبارەی بە بانکیکردنی مووچە (تەوتین)ی فەرمانبەرانی هەرێم و خانەنشینان گفتوگۆیان کردووە.

عەتوانی ئاماژەی بەوەکردووە، پابەندكردنی حكومەتی هەرێم بە بانکیکردنی مووچە لە بانكە حكومیەكان، ئامانجی زامنكردنی مافەكانی هاووڵاتییان و بەدیهێنانی دادپەروەریە، بڕیارەكە هیچ رەهەندێكی سیاسی نییە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەندامی لیژنەكەیان كۆكن لەسەر پێویستی جیاکردنەوەی پرسی مووچە لە ململانێ سیاسییەکان، لەگەڵ جەختكردن بە پابەندبوونی تەواو بە دەستوری عێراق، بەجۆرێك دادپەروەری بۆ تەواوی هاووڵاتییان دەستەبەربكات.

لەبارەی دۆسیەی خانەنیشانی هەرێمی كوردستانیش، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕاشیگەیاندووە، بۆئەوەی یاسای خانەنیشینی فیدراڵی خانەنیشانی هەرێم بگرێتەوە، پێویستی بەوەیە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو پارانە رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بكات، كە لە خانەنیشینانی بڕیوە لە ساڵانی خزمەتكردنیان، بۆ ئەوەی پرسەكەیان چارەسەربكرێت

تاوەباران ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
پێت تاوەباران ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
دارایی عێراق لەسەر مووچە ڕوونکردنەوە دەدات
دوات دارایی عێراق لەسەر مووچە ڕوونکردنەوە دەدات
پەیوەندیدار