دارایی عێراق لەسەر مووچە ڕوونکردنەوە دەدات



وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە، لەبارەی نەتوانینی وەزارەتەکە بۆ دابەشکردنی مووچە لە مانگەکانی داهاتوودا.

وەزارەتی دارایی عێراق ئەو دەنگۆیانەی باس لەوەدەکەن کە تەیف سامی وتویەتی لە چەند مانگی داهاتوودا کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە دروستدەبێت دوورن لە ڕاستییەوە، جەخت لەوە دەکاتەوە کە وەزیری دارایی هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە نییە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی عێراق پابەندبوونی تەواوی خۆی بە خەرجکردنی مووچە لە کاتی خۆیدا بۆ فەرمانبەران، خانەنشینان، چاودێری کۆمەڵایەتی و هێزەئەمنییەکان و هێزەکانی حەشدی شەعبی دووپات دەکاتەوە.

هاوکات جەخت لەوەشدەکاتەوە، وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا کراوە بۆئەوەی بە زووترین کات مووچە دابەشبکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا کرێی کارەبا داهاتێکە کە پێویستە لەلایەن وەزارەتی کارەباوە کۆبکرێتەوە، بۆئەوەی وەک داهات بۆ گەنجینەی گشتی دەوڵەت تۆماربکرێت.

عێراق مەرجێک بۆ جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی لە هەرێم دادەنێت
پێت عێراق مەرجێک بۆ جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی لە هەرێم دادەنێت
لە “TNT” مەترسیدارتر… ئەو مادەیەی لە “پەیجەر”دا چێنرا چییە؟
دوات لە “TNT” مەترسیدارتر… ئەو مادەیەی لە “پەیجەر”دا چێنرا چییە؟
پەیوەندیدار