وەرگرتنی کرێی ئاو ڕاگیرا



بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ کارەکانیان ڕادەگرن، داواش لە هاووڵاتییان دەکات، “سەردانی بنکەکانی وەرگرتنی کرێی ئاو نەکەن”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاووڵاتیان دەکات، بەهۆی چەند گرفتێكی تەکنیکی لە سێرڤەری سەرەکی کۆکردنەوەی کرێی ئاو بۆ ماوی یەک رۆژ لە ڕێکەوتی (٢٠٢٤/٩/١٩)ی پێنچ شەممە کارەکانیان ڕادەگرن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاووڵاتییان دەکات لەم ڕۆژەدا بۆ ڕایکردنی مامەڵەکانیان سەردانی بنکەکانمان وەرگرتنی کرێی ئاو نەکەن.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر و کۆیە بە هەمان شێوە داوا دەکەن، هاووڵاتییان سەردانی بنکەکانی وەرگرتنی کرێی ئاو نەکەن، بەهۆی چەند گرفتێكی تەکنیکی لە سێرڤەری سەرەکی کۆکردنەوەی کرێی ئاو.

لە “TNT” مەترسیدارتر… ئەو مادەیەی لە “پەیجەر”دا چێنرا چییە؟
پێت لە “TNT” مەترسیدارتر… ئەو مادەیەی لە “پەیجەر”دا چێنرا چییە؟
هۆشداری لە ڤایرۆسێکی مەترسیداری هۆکاری ئیفلیجی دەدرێت
دوات هۆشداری لە ڤایرۆسێکی مەترسیداری هۆکاری ئیفلیجی دەدرێت
پەیوەندیدار