هۆشداری لە ڤایرۆسێکی مەترسیداری هۆکاری ئیفلیجی دەدرێت



شیکاری نموونەکانی ئاوی پیس لە ئەمریکا دەریخستووە، کە بوونی ڤایرۆسی ڕیخۆڵە دەبێتە هۆی ئیفلیجی بە شێوەیەکی بەرچاو.

ڤایرۆسی ڕیخۆڵە دەبێتە هۆی حاڵەتی دەگمەنی هەوکردنی توندی ماسولکەکان کە هاوشێوەی ئیفلیجی منداڵانە، سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشیەکان 13 حاڵەتی هەوکردنی توندی ماسولکەکانی پشتڕاستکردەوە.

ئەو سامپڵانەی کە لە ئاوی پیس وەرگیراون و شیکراونەتەوە تێیدا دەرکەوتووە، کە زیادبوونی بەرچاوی بوونی ڤایرۆسی ڕیخۆڵە کە بە D68 ناسراوە، دەبێتە هۆی هەوکردنی توندی ماسولکەکان لە منداڵان، جگە لەوەی کاریگەری لەسەر کۆئەندامی دەمار هەیە و دەبێتە هۆی لاوازییەکی زۆر لە قۆڵ و قاچ بەتایبەتی لە منداڵانی بچووکدا.

ئەسکەندەریە باوم، مامۆستای ئەندازیاری شارستانی و ژینگەیی لە زانکۆی ستانفۆرد دەڵێت، “ئێمە ترشە ناوکییەکانی EVD68 لە ئاوی پیسدا لە سەرتاسەری وڵاتدا دەستنیشان دەکەین و ڕێژەی بەرزبوونەوەی پێوانە دەکەین”.

لای خۆیەوە، کایتلین ڕیڤەرز، پزیشکی پەتا لە سەنتەری جۆنز هۆپکینز بۆ ئاسایشی تەندروستی ئاماژەی بەوەکردووە، “یەکەم بەڵگە زیادبوونی ڕێژەیەکی بەرچاوی خەڵکە کە دووچاری هەوکردنی توند دەبن، بەڵگەی دووەمیش ئەوەیە کە کاتەکانی ساڵ گونجاوە، چونکە مانگی ئەیلوول ئەو مانگەیە کە زۆرترین حاڵەتی ئەم نەخۆشییە تێیدا دەردەکەون.

بەگوێرەی تۆڕەکە، هەرکەسێک تووشی هەڵامەت بێت، ئەگەری تووشبوونی بە ڤایرۆسی ڕیخۆڵە هەیە، بەو پێیەی ڤایرۆسەکە نیشانە سووکەکانی لێدەکەوێتەوە، وەک: ئاوی لووت، کۆکە و سەرئێشە و هەستکردن بە ناڕەحەتی گشتی.

جۆری ڤایرۆسی ئەنتێرۆڤایرۆسی D68 لە ساڵی 2014 بووە هۆی کێشەیەکی گەورەی تەندروستی، کاتێک حاڵەتەکانی ئیفلیجی منداڵانی لە ئەمریکا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد  و 120 منداڵی تووشبوو دەستنیشانکران.

هیچ چارەسەرێکی تایبەت بۆ ئیفلیجی نییە و تەنانەت بە چەندین ساڵ چارەسەری فیزیایی چڕ، زۆربەیان بە کەمئەندامی دەمێننەوە.

ساڵانە چەند دەیان حاڵەتێک تۆمارکراون، بەڵام شەپۆلی گەورەتری نەخۆشی پارکینسۆن هەر دوو ساڵ جارێک بە شێوازێکی نوێ دەردەکەوێت، لە ساڵی ٢٠١٦ (بە ١٥٣ حاڵەت) و لە ساڵی ٢٠١٨ (بە ٢٣٨ حاڵەت) دووبارە بەرزبووەتەوە.

وەرگرتنی کرێی ئاو ڕاگیرا
پێت وەرگرتنی کرێی ئاو ڕاگیرا
راوێژکارێکی سودانی: لێكتێگەیشتنی باش لە نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی مووچە هەیە
دوات راوێژکارێکی سودانی: لێكتێگەیشتنی باش لە نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی مووچە هەیە
پەیوەندیدار