راوێژکارێکی سودانی: لێكتێگەیشتنی باش لە نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی مووچە هەیە



راوێژکارێکی سودانی دڵنیایی دەدات لە ناردنی مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و دەڵێت:”لێكتێگەیشتنی باش لە نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی مووچە هەیە”.

سەبهان مەلا جیهاد، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەپێی زانیارییەكانمان هیچ گرفتێك بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نییە و ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە تاوەكو تاكۆتایی ئەمساڵ بەردەوامدەبێت و ئەو بابەتە رێككەوتنی لەسەركراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە لێكتێگەیشتنی باش لە نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر مووچە هەیە و بە گوێرەی ئەو خشتەیەی دیاریكراوە مووچە رەوانەدەكرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە لە کۆتایی مانگی ئەیلول نزیکدەبینەوە تاوەکو ئێستا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی ٨یان وەرنەگرتووە.

هۆشداری لە ڤایرۆسێکی مەترسیداری هۆکاری ئیفلیجی دەدرێت
پێت هۆشداری لە ڤایرۆسێکی مەترسیداری هۆکاری ئیفلیجی دەدرێت
موقتەدا سەدر:خۆپیشاندانە ملیۆنییەكەی بەغداد هەڵدەوەشێنمەوە
دوات موقتەدا سەدر:خۆپیشاندانە ملیۆنییەكەی بەغداد هەڵدەوەشێنمەوە
پەیوەندیدار